سه‌ره‌تاى سروش بۆ پێغه‌مبه‌ر (د.خ)
كاتێك (محه‌مه‌د) ته‌مه‌نى گه‌یشته چڵ ساڵان خودا كردى به پێغه‌مبه‌ر و وه مژده‌ده‌ر و ترسێنه‌ر (بسشیر و نژیر) ناردى بۆلاى خه‌ڵكى تاكو په‌یامى خودا یان پێبگه‌یه‌نێت و رێى راستیان نیشان بدات و مژده‌ى به‌هه‌شتیان له‌به‌رامبه‌ر ئیمان و كرده‌وه چاكه‌كانیاندا پێ بگه‌یه‌نێت و به ئاگرى دۆزه‌خیش له به‌رامبه‌ر باوه‌رنه‌هێنان و گومراییدا بیانترسێنێت و ئاگاداریان بكاته‌وه. هه‌روه‌ك خودا‌ش له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تى : (وما ارسلناك الا كافه للناس بشیرا ونژیرا ولكن اكپر الناس لایعلمون) یه‌كه‌م سه‌ره‌تای سروشت (وحی)یش به‌خه‌ون بینینی (الرۆیا الصادقه) ده‌ستی پێكرد ، وه‌كو خۆی ده‌هاته دی دوای ئه‌وه‌ش ته‌نهایی و دووری له‌گه‌له‌كه‌ی لای خۆشه‌ویست كرا (واتا پێش له‌ئه‌ستۆنانی ئه‌ركی پێغه‌مبه‌رایه‌تی )،چونكه ده‌ی بینی ئه‌و گه‌له‌ی خۆی له چ سه‌رلێشواوی وگومڕایه‌كى ئاشكرادا به هۆی بت په‌رستی و كرنوش بردنیان بۆ بته‌كانیانه‌وه ، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ نزیك بونه‌وه‌ی سروشی خودادا بۆ لای ئه‌م حه‌ز له‌ته‌نهایی كردنه‌ی زۆر زیادلا ده‌بوو. بۆ ئه‌م خودا بڕانوو ته‌نیاییه‌شی ئه‌شكه‌وتی (حه‌ڕراو) ی دیاری كردبوو وچه‌نده‌ها شه‌و خواپه‌رستی تێدا ده‌كرد .جاری واهه‌بوو ده شه‌و تیادا ده‌مایه‌وه و جاری واش زیاتر له‌مانگێك له وێ ده‌مایه‌وه.خوا په‌رستی و به‌ندیه‌تیه‌كه‌شی له‌سه‌ر ئاینی ابراهیم (سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت) بوو ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خۆراكی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌برد وه‌هه‌ر جارێك بۆلای خێزانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕیه‌وه خۆراكی تری له‌گه‌ڵ خۆی دا ده‌برد . به‌م ڕنگه له‌و ئه‌شكه‌وته وختی به‌سه‌ر ده‌برد و تاكو ڕۆژێكیان فریشته‌ی خودا (جبرائیل سه‌لامی خوای لێ بێت) به فه‌رمای خوا گه‌یشته لای و یه‌كه‌مین ڕسپارده‌ى پیًگه‌یاند و پێی فه‌رموو: (بخوێنه) ئه‌ویش فه‌رمووی : (من خوێنده‌وار نیم ) پێغه‌مبه‌ر (د,.خ) خۆی له‌سه‌ر باسی ئه‌م به‌سه‌رهاته‌دا فه‌رموویه‌تی :" ئینجا دوای ئه‌وه‌ى من پێم گووت من خوێنده‌وار نیم ، تووند گوشیمی به‌خۆیه‌وه تاهێز و گوڕم تیا نه‌ما و پاشان به‌ری دام و پێی فه‌رموو : (بخوێنه) منیش وه‌ڵامم دایوه كه: (خوێنده‌وار نیم) دوباره توند گوشیمیه‌وه هه‌تاوه‌كو هێز و برستم لێ بڕا و پاشان به‌ری دامه‌وه و فه‌رمانی پێكردمه‌وه و فه‌رموی (بخوێنه) . منیش وه‌كو جارى پێشوو تر وه‌ڵامم دایه‌وه (من خوێنده‌وار نیم) ،بۆ سێ یه‌م جار به توندى باوه‌شى پێم‌دا كرد و پاشان به‌ره‌ڵڵاى كردمه‌وه و فه‌رمووى : (اقرا باسم ربك الژى خلق * خلق انسان من علق * اقراء وربك الأ * الژى علم بالقلم * علم الأنسان مالم یعلم *) ئینجا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به په‌له و به هه‌ڵله‌رزینه‌وه رۆیشته‌وه بۆ ماڵه‌وه و به (حه‌دیجه)ى فه‌رموو: (دامپۆشن ....دامپۆشن) ئه‌وانیش دایانپۆشى و پاڵكه‌وت هه‌تا ئه‌و ترس و بیم و هه‌ڵله‌رزینه‌ى تیا نه‌ما ، پاشان ده‌ستى كرد به‌گێرانه‌وه‌ى ئه‌و حاڵه‌ته‌ى به‌سه‌ریا هاتبوو بۆ (حه‌دیجه)و فه‌رمووى : (به‌راستى ترسم له‌سه‌ر هه‌بوو) (حه‌دیجه)ش پێى فه‌رموو: (نا قه‌ت ترست له‌سه‌ر خۆت نه‌بێت ، چونكه قه‌سه‌م به‌خوا هه‌رگیز خوا كه‌ساس و مه‌للول ناكات ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تۆ په‌یوه‌ندى سۆز (چیله‌ى ره‌حم) ده‌گه‌یه‌نیت و هاتوچۆى كه‌س و كارت و خه‌ڵكى ده‌كه‌یت و رێزێكى زۆر له میوان ده‌گریت و یارمه‌تى كه‌سانى خاوه‌ن ماڵ و مناڵى زۆر ده‌ده‌یت و ده‌ستگیرۆیى هه‌ژاران و نه‌داران ده‌كه‌یت و هاوكارى و كۆمه‌كى خاوه‌ن هه‌ق ده‌كه‌یت. دواى ئه‌م ستایشه خه‌دیجه خێرا (محه‌مه‌د)ى له‌گَه‌ڵ خۆى برد بۆ ماڵى ئامۆزایه‌كى خۆى كه‌ناوى (وه‌ره‌قه‌ى كوڕى نه‌وفه‌ل) بوو و له‌سه‌رده‌مى جاهیلیدا بوو بوو به (نه‌سرانى) و له ئینجیل دا شاره‌زا و زانا بوو. هه‌روه‌ها پیاوێكى پیرو به‌ساڵاچوو و كوێربوو.خه‌دیجه پێى ووت:ئه‌ى كوڕى مامى خۆم گوێ له‌م برازایه‌ى خۆت بگره كه به‌سه‌رهاتێكى زۆر گرنگى خۆیت بۆ ده‌گێرێته‌وه و پاشان چى به‌سه‌ر دێت و رووداوه‌كه‌ى بۆ لێك بده‌وه . وه‌ره‌قه لێى پرسى : كوڕى برام چیت به‌سه‌ر هاتووه ؟ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ڕووداوه‌كه‌ى خۆى بۆ گێرایه‌وه ،ئینجا وه‌ره‌قه هه‌واڵى بوون به پێغه‌مبه‌رى خواى پێراگه‌یاند و پێى گووت : ئه‌و په‌یامه به‌رزه‌ى كه خودا بۆ مووسا نارده خواره‌وه و له ڕێى جبریل ى فریشته‌وه بۆ تۆشى ناردووه ، خۆزگه له‌و رۆژه‌دا لاوێك ده‌بووم . خۆزگه زیندوو بوومایه كاتێك گه‌له‌كه‌ت له‌سه‌ر گه‌یاندنى ئه‌و په‌یامه شاربه‌ده‌رت ده‌كه‌ن . پێغه‌مبه‌ر (د.خ) لێى پرسى : ئه‌رێ به‌ڕاست شاربه‌ده‌رم ده‌كه‌ن ؟ وه‌ره‌قه گووتى : به‌ڵێ ، هه‌ر كه‌سێك كه‌هه‌مان ئه‌ركى تۆى پێسپێردراوه به‌ربه‌ره‌كانى زۆر كراوه و منیش گه‌ر تا ئه‌و رۆژه له‌ژیاندا بمێنم ئه‌وا به‌ته‌واوه‌تى پشتگیرىت ده‌كه‌م . به‌ڵام هه‌نده‌ى پێنه‌چوو وه‌ره‌قه مردوو سروشى لێبرابوو ، به‌ڵام دواى ئه‌وه به‌رده‌وام سروشى بۆ ده‌هاته خوار .