گیانى له‌خۆ بوورده‌یى لاى هاوڕێیانى پێغه‌مبه‌ر
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) پێش ئه‌وه‌ى له شارۆچكه جوانه‌كه‌ى مه‌دینه‌دا نیشته‌جێ بێت ،
ماوه‌یه‌ك له (به‌قا) مایه‌وه، كۆچه‌رانیشى له‌گه‌ڵدا بوو ، بۆیه كاتێكبنه‌و
بارگه‌ى پێچایه‌وه بۆ مه‌دینه ، هاوه‌ڵانى كۆچه‌ریش له‌گه‌ڵیدا گوێزایانه‌وه، ئه‌نصارییه‌كانكه‌دانیشتوى
مه‌دینه بوون ، رێزێكى بێ وێنه‌یان لێگرت ، له‌و مه‌دینه‌دا له‌سه‌ر رێزگرتن له
میوانه‌كان پێشبركێیان ده‌كرد . تا گه‌یشته راده‌یه‌گ تیر و پشكیان له‌سه‌ر ده‌كردن
. كۆچه‌رانیان برده سه‌ر كار و سه‌ر مه‌زراكانی خۆیان و ماڵه‌كانى خۆیان به ته‌واوى
له‌گه‌ڵدا دابه‌شكردن . ئه‌وه‌ى له‌وانادابوو له ڕێز و پێ‌زانین له‌گه‌ڵ خوشك و برا
كۆچه‌ره‌كانى خۆیاندا كردیان ئه‌مه‌ش به‌شێك بوو له‌و وه‌فاداییه مه‌زنه‌ى ئه‌نصار
له‌به‌رده‌م ئه‌و په‌یمانه مه‌زنه‌دا كه په‌یمانى (عه‌قه‌به) یه به پێغه‌مبه‌ریان
دابوو ...
ئه‌نه‌سى كوڕى مالیك ده‌ڵێت : كۆچه‌رییه‌كان هاتنه خزمه‌تى پێغه‌مبه‌ر (د.خ)
ووتیان : پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست ، به‌ڕاستى هه‌رگیز خه‌ڵكى به‌رێز و سه‌خاوه‌ت مه‌ندى
وه‌ك ئه‌م شاره‌مان نه‌دیووه ، له كه‌میدا دڵ نه‌وایمان ده‌كه‌ن و له بوونیشدا
به‌خشنده‌و نان بده‌ن . به‌ڕاستى له هه‌موو شتێك‌دا به‌شدارییان كردووین ، ده‌ترسین
ئه‌وان هه‌موو پاداشته خواییه‌كه بۆ خۆیان به‌رن ،پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمووى :
بریا زیاتریش به‌وه‌تان بزانیایه و نزاى خێریشتان بۆ بكردنایه پاشان به ئه‌نصارییه‌كانى
فه‌رموو: برایانى به‌رێز ، برا كۆچه‌ره‌كانتان كه كۆچییان كردووه ، ماڵ و منداڵ و
هه‌موو شتێكیان به‌جێهێشتووه و هاتوون بۆلاتان ...
ئه‌نصارییه‌كان ووتیان : ماڵه‌كانمان به‌ش ده‌كه‌ین له‌نێوانماندا .. پێغه‌مبه‌ر (د.خ)
فه‌رمووى : جگه له‌وه ده‌توانن چى دیكه ئه‌نجام بده‌ن ؟ فه‌رمووى :كۆچه‌رییه‌كان
كۆمه‌ڵێكن نازانن كار بكه‌ن له مه‌زراكاندا ، داواتان لێده‌كه‌م به‌شێكى به‌رووبوومه‌كانى
خۆتانیان بده‌نێ ... له شه‌رى خێلى (به‌نو نه‌صیر) دا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) هه‌ندێك ده‌ست
كه‌وتى شه‌ڕى هاته به‌ر ده‌ست ، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌مێك قورسایى سه‌رشانى ئه‌نصارییه‌كان
سووك بكاته‌وه ، بانگى كردن و هه‌موویان هاتن دانیشتنێكى له‌گه‌ڵدا كردن ، پاش حه‌مد
و سوپاسى خواى گه‌وره ، وه‌سفێكى مه‌زنى ئه‌و گیانى له خۆبووردنه‌ى ئه‌نصارییه‌كانى
كرد و سوپاسى گه‌رمى كردن له‌سه‌ر ئه‌و رێز و ته‌قدیره‌ى كه له‌برا و خوشكه كۆچه‌ره‌كانیان
ناوه و قوربانى گه‌وره‌یان بۆ داون . پاشان پێى فه‌رموون : خۆتان ده‌زانن ئه‌م ده‌ست
كه‌وتى شه‌ڕه بڕێكه له ماڵ و سامان ، ئه‌گه‌ر پێتان خۆشه ئه‌م ماڵه له‌نێوان
ئێوه و كۆچه‌رییه‌كاندا دابه‌ش ده‌كه‌م ، با كۆچه‌رییه‌كان له شوێن و مه‌سكه‌نه‌كانتاندا
بمێننه‌وه ، یان هه‌موو ده‌ست كه‌وته‌كان ده‌ده‌نه برا كۆچه‌رییه‌كانتان با له‌ماڵ
و مه‌زاره‌كانى ئێوه بڕۆنه ده‌ره‌وه و ئێوه‌ش خه‌ریكى كارى خۆتان بن و ئه‌مه‌ش
بارسووكیه‌كه بۆ ئێوه جا نازانم ڕاى ئێوه به‌رامبه‌ر ئه‌م شێوازه چییه؟ بۆ وه‌ڵامى
پێشنیازه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) سه‌رۆكى هه‌ردوو خێڵى سه‌ره‌كى (ئه‌وس)و(خه‌زره‌ج)
كه دوو خێڵى سه‌ره‌كىمه‌دینه بوون ، بریتى بوون له (سه‌عدى كوڕى مه‌عاز)و (سه‌عدى
كوڕى عوباده) (ره‌زاى خوایان له‌سه‌ر بێت)،هه‌ردووكیان به‌یه‌ك ده‌نگ ووتیان:پێغه‌مبه‌رى
خوا ئێمه داوا ده‌كه‌ین هه‌موو ده‌ست كه‌وته‌كان به‌سه‌ر كۆچكه‌راندا دابه‌ش بكه‌یت
و ناهێڵین له ماڵ و مه‌زراكانمان بڕۆنه ده‌ره‌وه ، باوه‌كو خۆیان بمێننه‌وه ،تۆ
گه‌وره‌ى ئێمه‌یت و ئه‌وانیش خوشك و براى ئێمه‌ن ...
هه‌موو ئه‌نصارییه‌كانی تریش به‌یه‌ك ده‌نگ هاواریان كرد : ئێمه‌ش قبوڵمانه. پێغه‌مبه‌ر
(د.خ) له‌به‌رده‌م ئه‌م قوربانییه‌دا زۆر دڵخۆش بوو ، نزایه‌كى خوێنده‌وه كه به‌وه‌چه
و نه‌وه‌داوى نه‌وه‌یاندا بڕواته خواره‌وه و فه‌رمووى :[الهم الانصار و ابناء
الانصار و ابناء ابناء الانصار ] واته (خوایه‌گیان ره‌حم به ئه‌نصار و رۆله‌كانیان
و رۆڵه رۆڵه‌كانیشیان بكه‌یت)، دواى ئه‌وه‌ى سامانه‌كه‌ى له‌نێوان كۆچه‌راندا به‌ش
كرد و دوو هه‌ژارى ئه‌نصارییه‌كانیش بێبه‌ش نه‌كرد ، چونكه نه‌دار بوون .ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى
هاوه‌نله‌چڵه‌پۆپه‌ى به‌خشنده‌یى و قوربانیدان دایه، یه‌كێك ماڵى هه‌بێت ده‌زانێت
ئه‌و هه‌ڵوێسته چه‌نده گه‌وره‌یه ، كه مرۆڤ ده‌ست به‌ردارى به‌شێكى زۆر له به‌روبوومى
یه‌ك ساڵى ته‌مه‌ن و ماڵ و سامان و ده‌ست كه‌وته كانیش بێت بۆ خوشك و برایه‌كانى
خۆى ، له به‌رامبه‌ر ره‌زامه‌ندى خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یدا ، به‌ڕاستى شایانى ئه‌و
نزا و پارانه‌وه مه‌زنه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) . كاتێك سه‌رنجى هه‌ڵوێته‌ى پڕ
له‌سه‌روه‌رییه‌كانى ئیسلام ده‌ده‌ین ، ئینجا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه
چۆن و له‌سه‌ر ده‌ستى چ جۆره كه‌سانێك هاتوونه‌ته دى