ئه‌ى [ محمد ]

له‌نووسینی /بروا موحهممهدى

ئه‌ى [ محمد ] پێغهمبه‌ر
دروودى ( خودات ) له‌سه‌ر

* * *
پێشه‌واى پێغهمبه‌ران
رێبهرى تێكۆشه‌ران

* * *
تۆ، پێشه‌نگى دادگه‌رى
ڕاست و ڕه‌واو سه‌روه‌رى

* * *
هێماى بهرزى و ئارامى
پێغهمبهرى ئیسلامى

* * *
ڕێگه‌كه‌ت، پاك و چاكه
په‌یامى ( خوداى تاكه )

* * *
سایه‌ى مرۆڤێتىیه
ڕاستى خۆشه‌ویستىیه

* * *
مێژووت، خاوێن و ڕوونه
شادى دڵ و دهروونه

* * *
جێى متمانه‌و ئاواتى
سیماى ئاشتى و خهباتى

* * *
شایانته‌، شوێنت، كه‌وین
به‌، پێى ڕێگه‌ت، سه‌ركهوتن

* * *
تا، به‌، شانازى ده‌گه‌ین
به‌، خهلاَتى ( حوسنهیه‌ین)


تێبینى/ له‌ژماره‌(120) ى رۆژنامه‌ى )كۆمهلأ) بلاوكرایته‌وه‌
له‌بلاوكراوهكانى نووسینگه‌ى ته‌فسیر