ئه‌ى گوڵى موسڵمانان
نایف ئاسوده
ئـه‌ى گـوڵـى مـوسـڵـمـانـان
پـێـشـڕه‌وى ئوممه‌تى ئێمه
هـه‌ر ئـهتـۆى بـاوكـى قـاسم رێنیشانده‌رى رێگه‌ى
ئێمه
ئـه‌ى پـێـغهمبهرى سه‌ردارم
فیداى تۆ بێ ئه‌م
دڵ و گیانه
ئه‌تۆى لوقـمانى
گـشت ده‌ردێ بیلبیله‌ى روونى ئه‌م چاوانه
كه ژیانت دهخـوێـنینه‌وه
هه‌مووى تاڵى
و سوێرى و گریانه
له ره‌وشتى جوان و به‌رزت دۆست و دوژمن مات و حه‌یرانه
ئه‌ى سـه‌ركرده‌ى غـهزاى بـه‌در
و ئیمامى
مزگه‌وتى مه‌دینه
ئه‌ى گڵۆپى شارى
مه‌ككه و به‌نده‌ى راستى سه‌ر ئه‌م زه‌مینه
له هه‌موو كه‌س برسـیتر
بووى دوو به‌ردت به‌ستابوو
له سینه
شـوێنى شـه‌ونوێـژى شـه‌وانـت
شـاهـێـدى گـریان و شـینه
ئـه‌ى تـیرى
چاوى شه‌یتان و ئه‌بو جه‌هل و عوتبه و ئومه‌ییه
ئه‌ى مـامۆسـتاى ئـه‌بوبه‌كر و بیلال و سوهه‌یب و سومه‌ییه
ده‌زانین نهخوێنده‌وار بـووى بۆمـان بووى به
گـڵۆپى پوره‌ییا
هه‌زار جار درودت
له‌سه‌ر ئه‌ى مانگى روونى یـه‌ك شـه‌وییه
قـوربان فـه‌رموودهكـانى تـۆ لـه‌ناو دڵ و له‌ســه‌ر
چـاوانه
به‌ڵام هـه‌ندێ كـه‌س نــازانن روویـان لـه
گـونـاه و تاوانه
سـه‌لامـت لـێ بێ
خـۆشـه‌ویست ئاسوده بۆ لاى تۆ میوانه
تكـاكه بـۆم لـه‌لاى
خـودا دهغـڵى كــارم ههـمووى زیوانه