قه‌صیده‌ى به‌حرى
نور
مه‌حوى
) وصلى اللّه على( ئه‌و به‌حرى عیلم و عیرفانه
كهدهركى غهورى
ناكا (( وصلى اللّه على((
( وصلى اللّه على) ئه‌و ژاتى پاكى قودسى
ئایاته
كه ئه‌خلاقى په‌سه‌ندیده‌ى جه‌نابى حهییى
مننانه
( وصلى اللّه على) ئه‌و حه‌چره‌تى صاحێب كه‌ماڵاته
كه ئه‌علا مهعجیزه‌ى ، قوربانى بم من نورى قورئانه
له تاریكى شه‌و كوفرا بهیه‌ك
ده‌م له‌معه‌یێكى
دا
هه‌زار و سێصه‌د و بیست
و دوه ، دنیا چرا خانه
چرایه‌ك
نورى بێچونى مومیددى بێ ، ده‌بێ وابێ
چرایه‌ك
ده‌ستى قودره‌ت خۆشى كا، بۆ تا ئهبه‌د مانه
(تعالى الله) به‌دوو
ده‌ه بو كه
هه‌ردو عاله‌مى داگرت
بنازم به‌م كه‌ماڵى عه‌زم و حه‌زم و شه‌وكه‌ت و شانه
له‌گه‌ڵ ئه‌م ئیحتیشامه زوهدى
دنیا ته‌ماشاكه
كهیه‌ك له‌ت
نانى جۆ بو قوتى، یا خورما دوسێدانه
فه‌له‌ك جاهێ سه‌رى خه‌رمانى
تاعه‌رش ئه‌لبته‌نابێ
ته‌نهزول كا عولووى هیممه‌تى بۆ ده‌نكه زیزانه
موهیممێغه‌یرى
ژاتى حه‌ى له‌هیممهتیا نیه، ئیللا
له‌به‌ر
ئه‌م ئوممه‌ته بێ هیممه‌ته دائیم بهئهحزانه
چ مه‌دحێك بكه‌م لائیق به‌تۆ (یا
خیر خلق الله)
منى بێ خێرى نالائیق كه جیبریلت په‌ناخوانه
به‌یانى گه‌وره‌یى خولقى كه‌سێك له‌شه‌ئنى بێ
نهمهقدورى من و تۆیه
، نهئیشى (قیس)
و (سبحان)ه
له ئاده‌م
تا مه‌سیحا
، ئه‌نبییا یه‌ك یه‌ك به قه‌ومى خۆى
خهبهرداوه : له پاش ئێمه كه‌دێ ئه‌و فه‌خرى ئهكوانه
نوعوتى خۆى و نهعتى ئاڵ و صه‌حبى وه‌ك گوهه‌ر ده‌رجه
له‌دورجا ،یه‌عنى كوتبى مونزه‌له‌ى ئه‌و ئهنبییایانه
چه‌ها روهبان
و كاهین ، هاتیفى غه‌یبى به‌یكتریان
ده‌دا مژده ، كه جه‌ننه‌ت
دێته دنیا به‌م نزیكانه
كه‌ته‌شریفى
قدومى هاته دنیا ، بارشێكى فه‌یچ
له هه‌ورى مهرحهمه‌ت
بارى ، كه ئاپارى نومایانه
صه‌با
تا لێوى غونچه گوڵ ده‌كا ته‌علیمى شه‌ككه‌ر خه‌ند
نه‌سیمى صوبحده‌م تا په‌رچه‌مى سونبول ده‌كا شانه
هه‌تا هه‌ورى به‌هار غازه‌كارى گوڵشه‌نه ئیشى
هه‌تا بولبول له‌سه‌ر گوڵ نه‌غمه
خوان و ناڵه سه‌نجانه
بڵێن ئینس و مه‌له‌ك پڕ به‌م زه‌مین و ئاسمانه
( وصلى اللّه على) ئه‌و به‌حرى نورى عیلم و عیرفان
كهدهركى غهورى ناكا (غیر
علم اللّه سبحانه)