روحم به فیدات
روحم به فیدات ئه‌ى گوڵى
گوڵزارى مه‌دینه
لوطفت هه
بێَ روو وابكه منظورى مه‌دینه
له‌و جێگه ببینه شه‌ره‌فى قرب ومهقامت
لطفت هه‌بێ
بمبه خشه وه‌ره جرمى مه‌بینه
ده‌رمان مه‌كه هاتومه حه‌كیمى هه‌موو ده‌ردان
(ده‌رمان) بكه جه‌رگم
كه‌هه‌مووى
كۆنه برینه
عومرێكه ده‌ناڵم به ئو مێدى گوڵى زارت
جارێكى بفه‌رمووى كه‌چ
هاوارهچ شینه
فرضا هه‌مووى دونیاى من وعومرى خضرم بوو
بێ جه‌نه‌تى رووى
تۆ چ حهیاتێكه چ ژینه
ئیحسانى گوڵ و خاكى ده‌رى پاكى له چاودا
بۆیه
كه فه‌له‌ك تا هه‌یه له زه‌مینه
ر ِهوشهن بكه چاوم به گوڵى خاكى ده‌رى
خۆت
به‌و عیزه‌ته
فه‌رشى قهدهمت عه‌رشى به‌رینه
زڵمت له دوو لا شاد و
گوشادن به جه‌مالت
كوا ئه هلى شیمالى هه‌موو ئه‌هلى
یه‌مینه
مووقوفى نیگا هێكه
بفه‌رموو به تهرهحم
ژنگاویه ناوى نى یه ئاوێته یى
سینه
پابه‌ندى ئیشارێكه ده‌رى
كه له ده‌روونم
خود بینى و
بخل و حسد
و نخوه و كینه
به‌و خاڵ و خه‌ت وصورهت گیسووى هه‌یه حه‌قیه
(مانى )
كه په رێشانى
سه‌نه مخانهى چیینه
نایده‌م به هوو روتبه ى باڵا له دوو عاله‌م
جارێك به (وه‌فایى ) كهبڵێ كهلبى ئه‌مینه