ڕابـــه‌رمان

له‌نووسینی /بروا موحهممهدى

ڕابه‌رمان ( موحهممه‌د )ه‌، پێشه‌وایه‌، بۆ، مرۆڤ
ڕێنموونى بۆ، مرۆڤ، دووربوونه‌، له‌، ئاخ و ئۆف

*  * *
ئه‌و، په‌یامه‌ى گه‌یاندى ڕووناكى گشت، دهروونه
ئه‌وه‌ى شوێنى بكه‌وىَ، به‌، ڕاستى بوونى بوونه

*  * *
په‌یامێكه‌، شایسته‌ى سروستى مرۆڤانه‌
گه‌شه‌، به‌،مرۆڤ، دهدات، میهرى (خواى دڵۆڤانه‌(

*  * *
)
عه‌بد ) و(پێغهمبه‌رێكه)، هه‌ڵبژارده‌ى ( خودا)یه
ڕه‌حمهتى ( خوداى تاكه‌ ) بۆ، خه‌ڵكى ئه‌م، دونیایه

*  * *
ئه‌وه‌ى پێى بوو،بۆ، مرۆڤ، مایه‌ى خۆشى و شادیه‌
ڕاسته‌، داده‌، ئاشتىیه‌، سه‌ربه‌رزى و ئازادىیه

*  * *
لاشه‌ و دهروونى مرۆڤ، پاك و ئاسوده‌، دهكات
مرۆڤ، بۆ، چاكهكارى متوو و ئالووده‌، دهكات

*  * *
)
پێغهمبه‌ر ) مرۆڤێكه‌، شایانى ڕه‌هبه‌رییه
وته‌و كارو هه‌ڵویسَتى شانازى و سه‌روه‌رییه

*  * *
نیعمه‌ته‌، بۆ، گشت، جیهان، له‌،سه‌رووى خووى ههورازه
بۆ، سه‌رتاپاى مرۆڤان، ڕابهرى رێى دهربازه

*  * *
ئه‌وه‌ى بیكات، به‌، پێشڕه‌و بهرزى ژین و ڤه‌ژینه‌
به‌، ڕاستى موسڵمانه‌، ڕاستگۆ و چاك و به‌ دینه‌

له‌بلاوكراوهكانى نووسینگه‌ى ته‌فسیر