دایک
حامید به‌هرامی - مه‌ریوان
پێش
که‌شه به دایکی
خۆشه‌ویستم و
هه‌موو دایکانی خۆشه‌ویستی
ئێوه‌ش
ملیۆنها ساڵ به‌رله
ئێستا
هرله ئه‌وه‌ی
ده‌ستی قابیل
وه‌ک
دڕکێ
به خوێنێ
ره‌نگین
کرابێ
به‌رله ئه‌وه‌ی
نه‌مامی مرۆڤایه‌تی
له‌سه‌ر زه‌وی چه‌قێنرابێ
خور دایک بوو
چه‌ندها گه‌ڕۆک
وه‌کوو زه‌وی
له‌ده‌وری دایکێ خۆشه‌ویست
له‌ده‌وران بوون
خۆر ده‌سووتا
له
نێو سه‌رسینگی
خۆیه‌و،
رۆبارێکی
نوروگه‌رما
له
نێوی دهسته‌کانیه‌وه
به‌سه‌ر قژو ده‌م‌وچاوی
رۆڵه‌کانیۆ ده‌ی‌کێشا
به شانه‌ی زێرینی تیشکی
قژی هه‌ڵچوی داروده‌وه‌نی
سه‌رزهوی دا
ئه‌هێنا
بۆیه زه‌ویش
وه‌کوو رۆڵه‌یه
گوێ راگر
رۆژێ
جارێ
خۆی
به‌فیدای دایکی
ده‌کات
ملیۆنها ملیۆن ساڵه
له ده‌ور دایکی
له ده‌ورانه.
***
ملیۆنها ساڵ به‌رله ئێستا
به‌رله
ئه‌وه‌ی………………………………………