زۆرله‌مێژه له‌باره‌ی پێغه‌ممه‌ره‌وه درودی خوای لێ بێت، ئه‌م بابه‌ته‌م ئاماده‌كردووه، وقسه‌ی ئه‌و گه‌وره‌پیاو و بیریار‌و فه‌یله‌سوفانه‌م كۆ كردۆته‌وه كه‌له‌باره‌ی گه‌وره‌یی و رێزی پێغه‌ممه‌روه گوتوویانه، وا به‌دیاری ده‌ینێرم بۆ سایتی پێغه‌ممه‌ر درودی خوای لێ بێت ..
حه‌سه‌نی پێنجوێنی
له‌باره‌ى
پێغه‌ممه‌ره‌وه درودی خوای لێ بێت گوتیان:
وڵدیۆرانت:
رۆژ هه‌لاَتناسى ناسراو و خاوه‌نى كتێبى به‌ناوبانگى مێژوویى (قصه الحچاره) ده‌ڵىَ: ئه‌گه‌ر ترازووى كێشانه بۆ گه‌وره‌یى هه‌ر گه‌وره‌یه‌ك له ئه‌ندازه‌ى كاریگه‌ر(تڕپیر)ى جێماوى دواى خۆى بىَ له خه‌ڵكیدا ئه‌وا موحه‌ممه‌د (درودی خوای لێ بێت) گه‌وره‌ترین مه‌زنى مێژوو بووه.
مایكل هارت:
مایكل هارت زاناى بیركارى وگه‌ردوون ناسى له باره‌ى گه‌وره پیاوانى مێژووه‌وه كتێبێكى نووسیوه به‌پێى بییرى خۆى ێه‌د كه‌س شیاوى ئه‌وه بوون ئه‌م ناویان بنووسىَ, پاش باس و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى زۆر له‌و ێه‌د كه‌سه‌دا كه‌سێكى له موحه‌ممه‌د درودی خوای لێ بێت به‌شیاوتر نه‌زانیوه بیكاته سه‌رتۆپى كتێبه‌كه‌ى.
وه‌له‌باره‌ى پیغه‌ممه‌ره‌وه درودی خوای لێ بێت وتویه‌تى: گه‌وره‌ترین مرۆڤىَ له هه‌موو مێژووى مرۆڤایه‌تیدا گه‌وره‌ترین شوێنه‌وارى هه‌بووبىَ موحه‌ممه‌د بووه, و ته‌نیا كه‌سێكیش بووه له‌مێژوودا كه‌سه‌ركه‌وتنى به‌واتاى سه‌ركه‌وتن له‌هه‌ردوو ئاستى دینى و دنیاییدا به‌ده‌ست هێناوه..
تۆڵستۆى:
ئه‌دیبى گه‌وره‌و به‌ناوبانگى رووسى(لیف تۆڵستۆى 1828-1910) وتوویه‌تى:
موحه‌ممه‌د(درودی خوای لێ بێت) گه‌وره‌ترین و باشترین خزمه‌تى به كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى كردووه, ئه‌وه‌نده به‌سه كه‌گه‌ل و میلله‌تێكى له‌تاریكییه‌وه ده‌رهێنا بۆ رووناكى و واى لێ‌كردن باڵ بۆ ئارامى و ئاشتى شۆڕ بكه‌ن, پیاوێكى وا شیاوى هه‌موو رێز و ئیحتیرامێكه..
كارلیل:
نووسه‌رى به‌ناو بانگى ئینگلیزى (تۆماس كارلیل) له‌كتێبه ناوداره‌كه‌ى خۆ‌یا له‌باره‌ى قاره‌مانانى مێژووییه‌وه ته‌نیا یانزه كه‌سى مێژوویى دیارى كردووه, له‌روانگه‌ى ئه‌وه‌وه ئه‌و یانزه كه‌سه نوێنه‌رى قاره‌مانیه‌تین له‌هه‌مو روویه‌كه‌وه, و پیغه‌ممه‌ر(درودی خوای لێ بێت)یشى هه‌ڵبژاردووه كه پێشه‌نگى لیسته‌كه‌و قاره‌مانى قاره‌مانان بىَ. هه‌روه‌ها له‌باره‌ى پیغه‌ممه‌ر(درودی خوای لێ بێت)ه‌وه وتوویه‌تى: موحه‌ممه‌د له‌ماڵ و پۆشاك و هه‌موو كارێكى ژیانیا زاهید بووه, خۆراكى نان و ئاو بووه, وابووه چه‌ند مانگێك له‌ماڵیا ئاگر نه‌كراوه‌ته‌وه, به‌ده‌ستى خۆى كراسى خۆى دوریوه‌ته‌وه, ئایا فه‌خرو شانازى له‌وه گه‌وره‌تر ده‌بىَ؟: من راستى له‌رێبازو به‌رنامه‌كه‌یا ده‌بینم, و بناغه‌ى گه‌وره‌یى و سه‌ركه‌وتنى له راستیه‌تیدا بووه, له بییرو هۆشى ئه‌و پیاوه مه‌زنه‌دا شتێك نه‌بووه په‌یوه‌ندى به‌ته‌ماحى دنیاوه هه‌بووبىَ..
لامارتین:
ئه‌دیب وشاعیرى به‌ناوبانگى فه‌ره‌نسه‌یى لامارتین له به‌شی دووه‌می كتێبی مێژووی توركیا باریس 1854 دا وتوویه‌تى:
ئه‌وه‌ى سه‌رنجێكى ژیانى موحه‌ممه‌د (درودی خوای لێ بێت)بدات به‌و به‌هێزى و به‌هیوابوون و بیركردنه‌وه و تێكۆشان و خه‌رافات له‌ناو بردن و خۆگرى و پایه‌دار بوونه‌ى له جێگیركردنى بناغه‌ى ئایینه‌كه‌یا- هه‌ركه‌س ئه‌و سه‌رنجه بدات- دڵنیا ده‌بىَ كه چاو و راوى له‌ژێرسه‌را نه‌بووه، و له‌سه‌ر ناهه‌ق نه‌بووه, به‌ڵكو عه‌قیده‌یه‌كى بلاَوكردۆته‌وه كه‌له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و ژیربێژیدا ده‌گونجىَ..
دائیره‌تول مه‌عاریفى به‌ریتانى:
ئینسكلۆپیدیاى به‌ریتانى, ئه‌م قامووسه‌ى له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌ى خۆماندا كه گرنگترین سه‌رچاوه‌ى زانستى متمانه پێكراوه, له‌مادده‌ى ( م,ح,م,د)ا وتوویه‌تى:
ئه‌وانه‌ى شوێنه‌وارى قووڵ و هه‌میشه‌ییان له‌مێژووى مرۆڤایه‌تیدا هه‌بووه زۆر كه‌من له‌چاو ئه‌و شوێنه‌واره‌ى موحه‌ممه‌د هه‌یبووه. شوێنه‌وارێكى ئایینى قووڵى به‌دیهێنا, له‌و كاته‌وه بانگى بۆكردووه تائێستاش هه‌ر باوه‌ڕێكى زیندووه، و حه‌وت یه‌كێكى دانیشتوانى هه‌موو سه‌رزه‌وى شوێنكه‌وته‌ى شه‌ریعه‌ته‌كه‌ى ئه‌ون( 1(..
( 1) له سه‌رده‌مى نووسینه‌كه‌ى ئه‌ودا حه‌وت یه‌كێك بوون, ده‌نا ئێستا پێنچ یه‌كێكى جیهانن..