وته‌ی بیریار‌و ناودارانی جیهان له‌باره‌ی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ) هاوکار هه‌ولێرى
ئه‌وه‌ی به‌رده‌ستان وته‌ی کۆمه‌ڵێک بیریار و ناودار و رۆژهه‌ڵاتناسانه له باره‌ی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامانه‌وه، که بۆ مێژوو تۆماریان کردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی موسوڵمانیش نه‌بوون.
1- مه‌هاتما غاندی: (ویستم شاره‌زایی په‌یدا بکه‌م له‌باره‌ی خوو ڕه‌وشت و سیفاتی ئه‌وه‌ی دڵی ملیۆنان که‌سی بۆ لای خۆی که‌مه‌ندکێش کردووه، بێگومان شمشێر نه‌بووه‌ته هۆکاری گه‌شه‌سه‌ندنی ئیسلام، به‌ڵکو راستگۆیی و لێبڕاوی و ئازایه‌تیی پێغه‌مبه‌ر بووه‌ته هۆکاری گه‌شه‌سه‌ندن و جێ پێ قایمبوونی ئیسلام.
دوای خوێندنه‌وه‌ی به‌شی دووه‌می ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر زۆر دڵگران بووم به‌وه‌ی که‌وا زانیاریم له باره‌ی ئه‌و که‌ڵه‌پیاوه‌وه لێره‌وه کۆتایی پێ دێت و به‌شی سێهه‌می ده‌ست نییه!).
(غاندی) بۆ رۆژنامه‌ی (ینج اندیا(
2-
راما
کریشنا راو: (ناتوانین که‌سایه‌تیی پێغه‌مبه‌ر له هه‌موو بواره‌کاندا شاره‌زا
ببین، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی له توانای مندا هه‌یه چه‌ند دیمه‌نێک بخه‌مه روو، له یه‌ک کاتدا
پێغه‌مبه‌رێتی و بازرگانی و سیاسه‌تمه‌داری و چاکسازی له‌خۆ گرتبوو، له
هه‌مان کاتیش‌دا ئومێدی بێنه‌وایان و بێباوکان و رزگارکه‌ری ئافره‌تان و، بانگخوازی
به‌توانا بوو.
ئه‌مانه و
چه‌ندین سیفات و ئاکاری تر وایان لێ کرد ببێته
پاڵه‌وانی نه‌وه‌ی ئاده‌م.
پرۆفیسۆر (رما کریشنا راو) له کتێبی (محه‌مه‌دی پێغه‌مبه‌ر(
3- بیریاری
فه‌ره‌نسی (لامرتین): ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی مرۆڤی
زیره‌ک و لێهاتوو و عه‌بقه‌ریی پێ بناسرێته‌وه بریتی بن له به‌رزی و بڵندیی
ئامانجه‌کان و وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باش له‌گه‌ڵ که‌میی هۆکار، ئه‌و کاته کێ
هه‌یه جورئه‌ت بکات که‌سێک له پیاوه ناوداره‌کانی مێژوو به‌راوورد بکات به
محه‌مه‌دی پێغه‌مبه‌ر له زیره‌کی و لێهاتوییدا؟ ناوداره‌کانی جیهان چه‌ک و
ئیمپراتۆریه‌تیان بونیات نا، نه‌وه‌یه‌کیان دروست کرد هه‌ر له دوای خۆیان
له‌ناوچوون، به‌ڵام
محه‌مه‌دی پێغه‌مبه‌ر ئیمپراتۆریه‌ت و چه‌ک و جبه‌خانه و
سه‌ربازگه‌ی دانه‌مه‌زراند به ته‌نها، به‌ڵکو پێشه‌نگی و پێشه‌وایه‌تیی ملیۆنان
خه‌ڵکی کرد که ئه‌و کاته ده‌یکرده سێ یه‌کی دانیشتووانی سه‌ر زه‌وی. ئه‌مه‌ش
ته‌نها به‌س نه‌بوو، به‌ڵکو توانی زاڵ بێ به‌سه‌ر هه‌موو بت و بیر‌و بۆچوونه
پوچه‌ڵه‌کاندا، ئه‌وه محه‌مه‌دی فه‌یله‌سوف، جه‌نگاوه‌ر، دروستکه‌ری مه‌زهه‌به
فیکرییه‌کان، ئه‌و توانی بیست ئیمپراتۆریه‌ت دروست بکات له‌سه‌ر زه‌وی، وه‌یه‌ک
ئیمپراتۆریه‌تی
رۆحی به‌ته‌نها. من ده‌پرسم له‌دوای ئه‌م هه‌موو سیفه‌ته
به‌رزانه‌وه ئایا ئێستا که‌سێک هه‌یه به‌رزتر له محه‌مه‌د؟!
(لامرتین) له
کتێبى (مێژووی تورکیا، پاریس، 1854، به‌شی دووه‌م(
4-
مونتجومری:
ئاماده‌ییه‌کانی
ئه‌و پیاوه بۆ ئارامگرتن له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌زیه‌تانه‌ی هاتنه‌ی سه‌ر
رێی بڵاوکردنه‌وه‌ی
باوه‌ڕه‌که‌ی و ئاکاره به‌رز و جوانه‌کانی به‌رامبه‌ر به‌و
که‌سانه‌ی شوێنی که‌وتوون و رازی بوون ببێته سه‌رداریان، له‌گه‌ڵ ده‌سکه‌وته زۆر و
باشه‌کانی، ئه‌وانه هه‌مووی شایه‌تیی دادپه‌روه‌ری و پاکی و به‌رزیی که‌سایه‌تیی
ئه‌و ده‌که‌ن، به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم له هه‌موو مێژووی پیاوه ناوداره‌کانی
رۆژئاوا که‌سێکی شایسته‌ی وه‌کو (محه‌مه‌د) نه‌بووه که بتوانێ وه‌کو ئه‌و
بێ.
(مونتجومری)
له کتێبى (محه‌مه‌د له مه‌ککه، 1953)
5-
به‌رنارد شۆ:
(بێگومان جیهان زۆر پێویستی به پیاوێک هه‌یه له شێوه‌ی محه‌مه‌د بیر بکاته‌وه،
ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی توانی وا بکات ئاینه‌که‌ی به به‌رده‌وامی و نه‌بڕاوه‌یی
بمێنێته‌وه و رێزدار
بێت و، من زۆرێک له گه‌ل و هۆزی خۆم ده‌بینم چوونه‌ته ناو
ئاینی محه‌مه‌د به ئاشکرایی، ئه‌م ئاینه پێگه‌یه‌کی فراوان بۆ خۆی له‌و کیشوه‌ره (ئه‌وروپا)
داده‌مه‌زرێنێ.
پیاوانی
که‌نیسه له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست وایان له
خه‌ڵک گه‌یاندبوو که محه‌مه‌د دژی مه‌سیحیه‌ته، به‌ڵام من دیراسه‌تی ژیانی
ئه‌و
پیاوه‌م کرد، بینیم شتێکی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ره و دژی مه‌سیحیه‌تیش نییه،
به‌ڵکو
پێویسته ناوی لێ بنرێ "رزگارکه‌ری مرۆڤایه‌تی" و به رای من ئه‌مڕۆ ئه‌و پیاوه
ئه‌گه‌ر ئیش و کاره‌کانی جیهان له‌ئه‌ستۆ بگرێت ده‌توانێ هه‌موو کێشه‌کان چاره‌سه‌ر
بکات به شێوه‌یه‌ک ئاشتی و خۆشبه‌ختی بۆ مرۆڤایه‌تی فه‌راهه‌م بێنێت.
(به‌رنارد شۆ)ی ئینگلیزی له‌دایکبووی شاری (کانیا 1817-1902) یه‌ک نووسراوی هه‌بووه به ناوی (محه‌مه‌د) به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا سوتاندوویانه.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی یه‌کگرتوو