به‌خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی ( پێغه‌مبه‌ر _ درودی خوای لێبێت)                                      welcome to Peghamber's Website                              نرحب بكم الى موقع (محمد رسول الله  _  صلى الله عليه وسلم)

زانیاری ده‌رباره‌ی ئێمه‌

پاش به‌ره‌که‌تی وده‌ستگرۆیی خودایی وبه‌هه‌وڵی کۆمه‌ڵێکی دڵسۆز له‌ (نه‌وه‌کانی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی) له‌ هه‌رێمی کوردستان ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ کرایه‌وه‌. که‌ ئاواته‌ خوازین له‌ رێگه‌یه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ری میهره‌بانیی حه‌زره‌تی موحه‌مه‌د(درودی خودای له‌سه‌ر بێت) به‌ زمانی شیرینی کوردی بناسێنین، وتێکستی ئه‌ده‌بی کوردی تایبه‌ت به‌ ژیان و که‌سایه‌تی پیرۆزی حه‌زره‌ت بلاو بکه‌ینه‌وه‌ و ئه‌و قسه‌ڵۆک وگومانانه‌ ره‌تبده‌ینه‌وه‌ که‌ سه‌باره‌ت به‌ ژیان و که‌سایه‌تی حه‌زره‌تن.
 تا ئه‌و حه‌زره‌ته‌ش به‌ لوتفی خۆی بیخاته‌ ریزی وه‌رگیراوانه‌وه‌، مه‌حوی ئاسا داوا ده‌که‌ین:
 بده‌ ئیزنی ئه‌م قه‌سیده‌ی کوردیه‌ش بێته‌ مه‌قامی عه‌رضی.
 ئومێده‌وارین ئه‌م ماڵپه‌ره‌ سه‌ره‌تایه‌کی گه‌شه‌دار و هیمه‌تێک بێت له‌ چوار چێوه‌ی ئه‌و بزاوته‌ جیهانیه‌دا بۆ به‌رگری کردن له‌ حه‌زره‌تی موسته‌فا (درودی خودای له‌سه‌ر بێت) ببێته‌ وه‌فا وسۆزێکیش له‌ ئێمه‌ی کورده‌وه‌ بۆ حه‌زره‌تی خاوه‌ن په‌یام و رزگارکه‌ری مرۆڤایه‌تی وچرای شه‌وانی تارا موحه‌مه‌د (درودی خودای له‌سه‌ر بێت).
 سوپاسی هه‌ر جۆره‌ تێبینی و پێشنیارێکتان ده‌که‌ین به‌ مه‌به‌ستی پێشخستنی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ وده‌رگاشمان بۆ وتار وبه‌رهه‌مه‌کانتان والایه‌.

به‌سه‌رپه‌رشتی: عبداللطيف یاسین