چه‌ند تیشكێك له سه‌ر ژیانى هاوسه‌رى پێغه‌مبه‌ر (د
.خ )
جه‌مال موحه‌مه‌د ئه‌مین
ئه‌مڕۆ كه‌سانێك هه‌ن كه یان له نه‌زانین و نه‌شاره‌زاییانه‌وه‌یه ده‌رباره‌ى
ئیسلام ،یان له‌ڕقو كینه‌ى شاراوه‌ى نێو ده‌روونى نه‌خۆشیانه‌وه‌یه كه چاویان هه‌ڵنایه
به‌رامبه‌ر ئه‌و ژماره زۆره‌ى خه‌ڵكى كه له سه‌رتاسه‌رى جیهانه‌وه و له هه‌موو
ئاسته‌كاندا كه به‌ره‌و باوه‌شى گه‌رمى ئیسلام دێـــن ، بۆیه ئه‌و كه‌سانه هه‌رده‌م
به دواى دۆزینه‌وه‌ى خاڵى لاوازى ئه‌و ئاینه جیهانیه‌دا ده‌گه‌ڕێن و هه‌ر خۆشیان
ئه‌و خاڵه لاوازانه دروستده‌كه‌ن ، چونكه ئیسلام بێگومان هیچ كه‌مو كورتى و
خاڵێكى لاوازى نیه ، ئاینێك كه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارى گه‌ردوون و مرۆڤـــ و
ژیانه‌وه دابه‌زیبێت و به‌هۆى كه‌سایه‌تیه‌كى وه‌ك موحه‌مه‌ده‌وه (د.خ) گه‌یه‌ندرابێت
به‌مرۆڤایه‌تى كه خواى به‌دیهێنه‌ر ده‌رباره‌ى ده‌فه‌رموێت (وانك لعلى خلق عڤیم)
،موحه‌مه‌دێك كه دكتۆر (مایكل هارت )ى ئه‌مه‌ریكى ناموسڵمان له كتێبه‌كه‌یدا (سه‌د
كه‌سى براوه) كه‌س له موحه‌مه‌د(د.خ) زیاتر شك نابات تابیكاته یه‌كه‌م كه‌سى
كتێبه‌كه‌ى ! ئینجا ئه‌و نه‌شاره‌زایانه‌ش زۆرترینى ره‌خنه‌و توانج و ته‌شه‌ریان له‌و
كه‌سایه‌تیه گه‌وره‌و بێهه‌ڵه‌و بێ گوناهه‌ى موحه‌مه‌ده كه له ڕاستیدا ئه‌و (رحمه
للعالمین) ه ، به‌نایبه‌تیش ئه‌وانه ژیانى هاوسه‌رى ئه‌و زاته گه‌وره‌یه‌یان
كردۆته نیشانه . ئه‌و جۆره كه‌سانه و ئه‌و جۆره وڕێنه كردنانه تازه نین له‌م
سه‌رده‌مه‌دا ،چونكه له‌مێژه‌وه‌یه كه كه‌سانێك هه‌ن كه ئاسۆى بیر‌و هزریان له
چوارچێوه‌یه‌كى زه‌مینى ئاژه‌ڵى سێكسى تێپه‌ڕناكات و هه‌موو پێوانه‌و پێودانگه‌كانیان
سێكسى ڕووته و هه‌موو شته‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه پێوانه ده‌كه‌ن !
ئیتر هیچ ئاسۆیه‌كى ڕوونىمرۆیى نابینن ، ئه‌وان وا ده‌بینن كه موحه‌مه‌د پیاوێكى
ئاره‌زووباز بووه بۆیه وا ژنى زۆر هێناوه ! ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ژارانه ده‌یانه‌وێت
ڕاستى تێبگه‌ن بامێژووى ژیانى ئه‌و پیاوه مه‌زنه بخوێننه‌وه له سه‌رچاوه ئه‌سڵیه‌كانى
خۆیه‌وه تا بزانن كه ئه‌و زاته گه‌وره‌یه چه‌ند دوور بووه له‌و پێودانگه‌ى ئه‌وان
. منیش چه‌ند سه‌رنجێك پێشكه‌شى ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌م به‌ڵكو خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه
بۆ سه‌رچاوه ئه‌سڵیه‌كان و تۆژینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه بكه‌ن تا ده‌گه‌نه ڕاستى
پرسه‌كان :
1/پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له ژیانیدا 11 ژنى هێناوه كه ته‌نها یه‌كێكیان كچ بوه و ئه‌وانى
دیكه هه‌موو بێوه‌ژن بوون .
2/یه‌كه‌م خێزانى پێغه‌مبه‌ر بێوه‌ژنێك بوو به‌ناوى خه‌دیجه‌وه كه ته‌مه‌نى 40
ساڵ بوو موحه‌مه‌دیش له هه‌ڕه‌تى لاوى و زه‌وقیدا بووه و ته‌مه‌نیشى 25 ساڵ بووه
، موحه‌مه‌د (د.خ) ماوه‌ى 25 ساڵى ڕه‌به‌ق له‌گه‌ڵ خه‌دیجه‌دا مایه‌وه بێ ئه‌وه‌ى
له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ ژنێكى دیكه بهێنێت تا ئه‌و كاته‌ى خه‌دیجه كۆچى دوایى ده‌كات
كه ئه‌و كاته‌ش ته‌مه‌نى موحه‌مه‌د 50ساڵه.
3/پسَغه‌مبه‌رى مه‌زن (د.خ) 10 ژنه‌كه‌ى دیكه‌ى دواى ته‌مه‌نى 50 ساڵى هێناوه كه
نۆیان بێوه‌ژن بوون و هه‌ریه‌كه‌شیان حیكمه‌تێكى ته‌شریعى تێدابووه و به فه‌رمانى
خواى گه‌وره ئه‌نجامى داوه ، وه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دیارده‌ى به‌كوڕكردن (تبنى)
كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا باو بووه وه‌ك ئه‌وه‌ى كه خێزانى زه‌یدى له‌خۆى ماره‌كرد
كه زه‌ید خزمه‌تكارى بوو .
4/ هێنانى هه‌ریه‌كه له بێوه‌ژنه‌كانى دیكه‌ش حیكمه‌تى ته‌شریعى و سودو
به‌رژه‌وه‌ندى بانگه‌وازى ئیسلامى تێدابووه ،ئه‌وه له كاتێدا زۆربه‌ى ئه‌و
بێوه‌ژنانه بێكه‌س مابوونه‌وه پاش شه‌هیدبوونى پیاوه‌كانیان .
5/ له‌و ماوه‌یه‌ى كه پێغه‌مبه‌ر 10 خێزانه‌كه‌ى دیكه‌ى هێناوه سه‌رقاڵى
پێغه‌مبه‌رایه‌تى و ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌بردن و بڵاوكردنه‌وه‌ى بانگه‌وازى ئیسلامى
بوه كه هه‌ریه‌كێك له‌وانه بۆ خۆى چه‌ندین كه‌سى به‌تواناى ده‌وێت ئیتر پێم
ناڵێن چ كاتێك ده‌مێنێته‌وه بۆ موحه‌مه‌د تا بچێت به‌لاى خێزانه‌كانیدا و خه‌ریكى
ئاره‌زووه‌كانى خۆى بێت ! ؟
6/ له ئاینى ئیسلامدا به‌شێكى زۆرى ته‌شریعات په‌یوه‌ندى به ئافره‌ته‌وه هه‌یه
چونكه ئافره‌ت له ئیسلامدا زۆر گه‌وره‌و به‌ڕێزه به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه ئه‌و هه‌موو
ئایه‌ت و فه‌رموودانه‌یه كه له‌باره‌یه‌وه وتراون ،ئینجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه
به‌شێكى زۆر له ته‌شریع وئه‌حكام هه‌یه ده‌رباره‌ى ئافره‌ت ،بۆیه بۆ گه‌یاندنى
ئه‌و ئه‌حكامانه به توێژى ئافره‌تان پێغمبه‌ر پێویستى به ئافره‌تێكى گه‌نجى به
تواناى وه‌ك عائیشه هه‌یه تا ئه‌و ئه‌حكامانه بگه‌یه‌نێت به توێژى خۆى كه
ئه‌وه‌ش به پیاو ناكرێت ، ئه‌وه‌ش یه‌كێكى گرنگه له‌و هۆكارانه‌ى كه بۆچى
موحه‌مه‌د له‌و ته‌مه‌نه‌یدا یه‌كێكى وه‌ك عائیشه‌ى هێناوه ؟
7/ خاڵێكى زۆر گرنگ هه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌و پروپاگه‌نده ژه‌هراویانه بڵاو
ده‌كه‌نه‌وه زۆر لێى بێ‌ئاگان ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه موحه‌مه‌د تاقه كه‌سێكه كه
شه‌ونوێژى له‌سه‌ر فه‌رز بووه به پێى ده قى ئایه‌ت ! ئینجا با ئه‌و براده‌رانه
وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌م بده‌نه‌وه توخوا كه‌سێك ئه‌و هه‌موو كاره‌ى به‌سه‌ر
شانه‌وه بێت به ڕۆژ حوكمڕانى و ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌بردن و كێشه چاره‌كردن و
بانگه‌وازو بڵاوكردنه‌وه‌ى ئیسلام وزۆرى دیكه‌ش ئینجا به شه‌ویش درێژه‌دان
به‌كاره‌كانى ڕۆژى و سه‌ربارى ئه‌وانه‌ش هه‌موو شه‌وێك به‌شێكى زۆرى بۆ شه‌ونوێژو
خواپه‌رستى ! ئیتر ئه‌وانه پێم ناڵێن چ كاتێك دمێنێته‌وه بۆ موحه‌مه‌د(د.خ) بۆ
چوونه لاى خێزانه به‌ڕێزه‌كانى ؟