ئیعجازی زانستی
له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم):
(ما من عام أمطر من
عام) ـ باران بارینی هيچ ساڵێك له
ساڵێكی تر زیاتر نییه ـ
نووسینی: د. شاهر جمال آغا ـ الهيئة العالمية للاعجاز العلمي في القرآ‌ن و
السنة ـ مكة المكرمةـ گۆڤاری)الاعجاز العلمی)
ژماره: 22 / وه‌رگێڕانی:
سه‌ركه‌وت موحه‌ممه‌د
خوای
گه‌وره زه‌وی به به‌رگێكی جوگرافی(Geosphere) له هه‌ساره‌كانی تری كۆمه‌ڵه‌ی
خۆر‌و ئه‌و ئه‌ستێره‌و هه‌سارانه‌ی تا ئێستا زانراوون
جیاكردۆته‌وه، به‌رگی زه‌ویش له چوار به‌ش پێك
هاتووه: هه‌وایی(Atmosphere)،
به‌رده‌ڵان) Lithosphere)، ئاویی(Hydrosphere)، مادده ئه‌ندامییه
پێویستییه‌كانی تر) Biosphere).
ئه‌م به‌شانه
به‌رده‌وام به چالاكییه‌كی گه‌وره له ڕێی
ئاڵوگۆڕی نێوان وزه‌و مادده‌وه(1) له‌گه‌ڵ
یه‌كتردا كارلێكردن ئه‌كه‌ن، ئه‌و كارلێكردنهش به‌رگه
جوگرافییه‌كه‌ی زه‌وی كردۆته یه‌ك پارچه‌ی
سرووشتی ته‌واوكار. جێی ئاماژه‌شه ئاو
ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ئه‌بینێ له به‌ئه‌نجام
گه‌یاندنی كرداره‌كانی ئاڵوگۆڕی
نێوان وزه‌و مادده، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه
فیزیایی و كیمیاییانه‌ی كه
به ته‌نها ئاو هه‌یه‌تی:
أـ ئاو له به‌رگه
جوگرافییه‌كه‌ی زه‌ویدا به سێ شێوه‌ی
فیزیایی هه‌یه: دۆخی شلی/ كه
شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه، دۆخی
گازی/ هه‌ڵمی ئاو، دۆخی ڕه‌قی/ سه‌هۆڵ(به‌ستوو).
ب ـ ئاو
توانایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له شیكردنه‌وه‌ی
ئاوێته(تێكه‌ڵه) كیمیاییه‌كان، هه‌روه‌ها
له شیكردنه‌وه یان تواندنه‌وه‌ی ئاوێته بهردییهكانیش.
ج ـ ئاو به‌هۆی
ئه‌و جوڵه‌و لكاندنه پێوانییهی هه‌یه‌تی
ئه‌توانێ ئه‌و مادده‌و گازانه‌ی كه شییان ئه‌كاته‌وه‌و
ئه‌یان توێنێته‌وه بیان جوڵێنێ و
بۆ مه‌ودای دوور بیانگوێزێته‌وه.
دـ ئاو له
دۆخی گازییدا ئه‌گاته به‌رزترین چینه‌كانی
هه‌وا، هه‌روه‌ها له ڕێی ده‌لاقه‌و درز‌و
بۆشایی نێوان به‌رده‌كانه‌وه ئه‌گاته
قوڵترین چینه‌كانی توێكڵی زه‌وی.
هـ ـ ئاو
ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ڕووی زه‌وى
پێك ئه‌هێنێ(نزیكه‌ی 1.38 ملیار كم3)(2)، ئه‌وه‌ش
له هه‌ساره‌كانی تردا نابینی، بۆیه به زه‌وی
ئه‌وترێ هه‌ساره شینه‌كه. ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش
پێوانه‌ییه‌و هه‌ر گۆڕانێكی هه‌ستپێكراو
تیایدا هه‌موو یاساكانی سرووشتی زه‌وی و
پێوانه‌كانی هاوسه‌نگی نێوان مادده و وزه ئه‌گۆڕێ،
ئه‌وه‌ش ورده ورده ئه‌بێته هۆی گۆڕانی زه‌وی
له‌م هه‌ساره‌یه‌ى ئێستاوه بۆ هه‌ساره‌یه‌كی تر.
وـ ئه‌م
ڕێژه گه‌وره‌یه‌ی ئاو له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی
و له‌م واقیعه فیزیایی و
كیمیاییه‌ی ئێستای زه‌ویدا چه‌ندێكی
دیاریكراو له ئاوی شیرین له
ڕێی بارینه‌وه پێشكه‌ش ئه‌كات، ئه‌و چه‌نده‌ش له
به‌رگه جوگرافییه‌كه‌ی زه‌ویدا به‌سه بۆ
دابینكردنی هه‌موو پێویستییه‌كانی
زینده‌وه‌ران و پێویستی كارلێكردنه‌كانی
ژینگه‌و كارلێكردنه پێویستییه‌كانی
تر‌و ئاڵوگۆڕییه بهردییهكان، هه‌ر
گۆڕانێكی هه‌ستپێكراویش به‌سه‌ر ئه‌و چه‌نده
له ئاوی شیریندا ڕووبدات ئه‌وه كاریگه‌ری
سه‌لبی له‌سه‌ر هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانی به‌رگه
جوگرافییه‌كه‌ی زه‌وی ئه‌بێت.
له‌گه‌ڵ
باسكردنی ئه‌م ڕاستییه، ئیعجازی
زانستی له ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌و فه‌رمووده‌یه‌كی
پێغه‌مبه‌ردا(صلی الله علیه‌و سلم) ده‌ركه‌وت، كه 1400
ساڵ پترتره هه‌واڵیان پێداوین: باران بارین
له ساڵێكه‌وه بۆ ساڵێكی تر ڕێژه‌یه‌كی
وردی ژمێردراوی هه‌یه‌و له تێكڕادا
گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت، ئه‌وه‌ش له زانستی
جوگرافیا‌و زانسته سرووشتییه‌كاندا به هاوسه‌نگی
شێ و بارین(سوڕی ئاو له سرووشتدا) ناوئه‌برێ، سه‌ره‌تاش
با ئه‌و ئایه‌تانه بخوێنینه‌وه كه له قورئاندا هاتوون:
(وَالَّذِي نَزَّلَ مِنَ
السَّمَاءِ مَاءً بِقَدَرٍ فَأَنشَرْنَا بِهِ بَلْدَةً مَّيْتًا كَذَلِكَ
تُخْرَجُونَ)(الزخرف: 11). واته: ئه‌و خوا دانایه‌ی
له ئاسمان ئاوی به ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراو
هێناوه‌ته خوار، به‌و ئاوه‌ش شوێنه مردووه بێ ڕووه‌كه‌كان
ئهژێنینهوه، به‌و شێوه‌یه‌ش ئێوه زیندوو
ئه‌كرێنه‌وه.
(وَأَنزَلْنَا
مِنَ السَّمَاءِ مَاءً بِقَدَرٍ فَأَسْكَنَّاهُ فِي الأَرْضِ وَإنَّا عَلَى
ذَهَابٍ بِهِ لَقَادِرُونَ)(المؤمنون: 18) واته: له ئاسمانه‌وه ئاومان به ڕێژه‌یه‌كی
دیاریكراو ناردووه‌و له زه‌ویدا ڕاوه‌ستاومان كردووه،
ئێمه تواناشمان هه‌یه ئاوه‌كه به‌رینه‌وه‌و لێتان وه‌رگرینه‌وه.
پاشان فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی
الله علیه‌و سلم) بخوێنینه‌وه:(عن ابن عباس ـ رضي الله عنهما ـ عن رسول الله ـ صلى الله عليه
وسلم ـ، أن رسول الله قال:(ما من عام أمطر من عام ولكن يصرفه حيث يشا‌ء، ثم قرأ:
ولقد صرفناه بينهم) ـ(رواه الحاكم والبيهقي موقوف دون مرفوع). واته: له ئیبن و عه‌باسه‌وه ـ خوا
لێیان ڕازی بێت ـ پێغه‌مبه‌ر ـ صلی
الله علیه وسلم ـ فه‌رموویه‌تی: باران بارینی
هیچ ساڵێك له ساڵێكی تر زیاتر
نییه به‌ڵام خوای گه‌وره به دانایی
خۆی به‌سه‌ر زه‌ویدا دابه‌شی ئه‌كات، پاشان ئه‌و
ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه‌و فه‌رمووی: به‌و شێوه‌یه
ئاومان به‌سه‌ردا په‌خش كردوون.
له كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمووده پیرۆزه‌دا
دوو ڕاستی ئه‌بینین:
أـ چه‌ندێكی
دیاریكراوی ساڵانه له باران بارین(ما من عام أمطر من عام).
ب ـ كاتێك له فه‌رمووده‌كه‌دا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله
علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: خوای گه‌وره بۆ ئه‌و
شوێنه‌ی ویستی خۆی له‌سه‌ره باران په‌خش ئه‌كات،
ئه‌مه ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ كه خوای په‌روه‌ردگار بارینی
بارانی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی به جۆرێك دابه‌ش
كردووه كه هاوسه‌نگی ناوچه‌كانی ڕووی زه‌وی
ڕابگرێ، هه‌روه‌ها هاوسه‌نگی شێ و تهڕاییش
كه هه‌موو شێوه‌كانی هاوسه‌نگی مادده‌و وزه‌ی زه‌وی
به ئه‌نجام ئه‌گه‌یه‌نن، واته له‌لاى خوای گه‌وره هه‌موو
شتێك ژمێردراوهو دیارییه(وَكُلُّ
شَيْءٍ عِندَهُ بِمِقْدَارٍ)(الرعد: 8) واته: هه‌موو شتێك له لاى
خوای گه‌وره ژمێردراوهو به ڕێژه‌ی
دیاریكراوه.
ئه‌و ڕاستییه ژمێردراوو پێوانه‌ییه‌ی
پێشتر ئه‌و دوو ئایه‌ته پیرۆزه‌و فه‌رمووده پیرۆزه‌كه
ئاماژه‌یان پێدا، به‌ڕوونی هه‌ستى پێ ئه‌كه‌ین
كاتێك له‌به‌رده‌م دیارده‌ی سووڕی شێ و
بارینی سه‌ر ڕووی زه‌ویدا ڕائه‌وه‌ستین،
سووڕی ئاویش له دوو كۆمه‌ڵ له ڕه‌گه‌زه‌كانی
شێ پێكهاتووه:
أـ كۆمه‌ڵه‌ی
یه‌كه‌م: كۆمه‌ڵه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی په‌یداكردنی
شێ(3).
ب ـ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: كۆمه‌ڵه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی
له ده‌ستدانی شێ.
ڕه‌گه‌زه‌كانی په‌یداكردنی شێ له زه‌ریاكاندا
بریتییه له‌و چه‌نده له باران كه ساڵانه له‌سه‌ر
ڕووی زه‌ریاكان Xoئه‌بارێ، هه‌روه‌ها
له‌و چه‌نده له ئاوی سازگاری ڕوباره‌كان كه له
وشكاییه‌وه Y ئه‌ڕژێنه
زه‌ریاكانه‌وه، له ده‌ستدانیش بریتییه له‌و چه‌نده‌ی
كه ساڵانه له زه‌ریاكان واته Eo به
هه‌ڵم ئه‌بێت، به‌و شێوه‌یه ئه‌بینین هاوسه‌نگی
ئاویی و شێی زه‌ریاكان ئه‌م شێوه‌یه
وه‌رئه‌گرێ:
(E o = Xo + Y)
ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ش
به ژماره ده‌رببڕین، ئه‌و ژمارانه‌ی كه به هه‌زاره‌ها كم3 له
ئاو ده‌خه‌مڵێنرێن ئه‌بینین:
)E o
= 458 + 47 = 505)
واته ئه‌و چه‌نده‌ی كه ساڵانه له زه‌ریاكان ئه‌بێ
به‌هه‌ڵم نزیكه‌ی 505 هه‌زار كم3 یه، ئه‌وه‌ش
بریتییه له 458 هه‌زار كم3 بارینی باران له‌سه‌ر
زه‌ریاكان، هه‌روه‌ها 47 هه‌زار كم3 ئاوی ڕوباره‌كان كه ئه‌ڕژێنه
زه‌ریاكانه‌وه.
به‌ڵام ڕه‌گه‌زه‌كانی په‌یداكردنی
شێداری له كیشوه‌ره‌كاندا بریتییه له‌و چه‌نده
له باران كه ساڵانه له‌سه‌ر كیشوه‌ره‌كان ئه‌بارن Xc كه بریتییه له
119 هه‌زار كم3 ، له ده‌ستدانیش بریتییه له‌و چه‌نده
له ئاوی سازگاری ڕوباره‌كان كه له كیشوه‌ره‌كانه‌وه
ئه‌ڕژێنه زه‌ریاكانی جیهانه‌وه كه
بریتییه له 47 هه‌زار كم3 هه‌روه‌ك بینیمان، به‌وشێوه‌یه
كۆی به‌هه‌ڵمبوون له‌سه‌ر كیشوه‌ره‌كان Ec ساڵانه بریتییه له 72 هه‌زار كم3 :
Ec = Xc(119)
– Y(47) = 72
لێره‌وه ئه‌توانین هه‌ردوو هاوكێشهكهی ڕه‌گه‌زه‌كانی
هاوسه‌نگی ئاو‌و شێ له‌سه‌ر زه‌ریاكان و كیشوه‌ره‌كان له یه‌ك
هاوكێشه‌دا كۆبكه‌ینه‌وه:
(Eo + Ec = Xo + Xc) واته:505 + 72 = 458+119))
ئه‌گه‌ر ڕه‌مزی E بۆ به‌هه‌ڵم
بوون له‌سه‌ر زه‌وی دابنێین و ڕه‌مزی X یش بۆ باران بارین دابنێین، ئه‌بینین
هاوكێشه‌كه به‌م شێوه‌یه ده‌رئه‌كه‌وێ:
(E = X)
به‌وشێوه‌یه ئه‌بینین كه ڕێژه‌ی
شێ له هه‌ردوو لاى هاوكێشه هاوسنگهكهدا یه‌كسانن:
E(577) = X(577)(4)
واته كۆی ڕێژه‌ی به‌هه‌ڵم بوون له‌سه‌ر
ڕووی گۆی زه‌وی بریتییه له‌و چه‌نده
له باران كه ساڵانه له‌سه‌ر ڕووی گۆی زه‌وی
ئه‌بارێ، ئه‌وه‌ش ڕاستی پێغه‌مبه‌رێتی موحه‌ممه‌د(صلی
الله علیه وسلم) ده‌رئه‌خات كه له خۆوه‌و به ئاره‌زوو
هیچی نهفرمووهو نیگای خوای گه‌وره بووه
كاتێك فه‌رموویه‌تی:(ما من عام أمطر من عام..)، پاكی
و پیرۆزیش بۆ خوای گه‌وره كه له ئاسمانه‌وه ئاو
دێنێته خوار تا له زه‌ویدا جێگیر ببێت.
ئه‌مه‌ش كه باسكرا ئه‌توانین له‌م خشتایهدا كورتی بكه‌ینه‌وه:
|
ناوچه |
ڕوبه‌ر(مليون كم2) |
باران بارین (X) |
بوون به هه‌ڵم (E) |
له‌به‌ر ڕۆینی ڕوباره‌كان(Y) |
|||
|
|
|
هه‌زار
كم3 |
ملم mm |
هه‌زار
كم3 |
ملم mm |
هه‌زار
كم3 |
ملم mm |
|
ڕووی جیهانی |
361 |
458 |
1270 |
505 |
1400 |
47 |
130 |
|
وشكایی |
149 |
119 |
800 |
72 |
485 |
47 |
315 |
|
زه‌وی به گشتی |
510 |
577 |
1130 |
577 |
1130 |
- |
- |
ئێستا
پرسیارێك دێته پێشه‌وه: ئایا نهێنی
بوونی ئه‌و چه‌نده تێكڕاییه ساڵانه‌یه
له ئاوی به‌هه‌ڵم بوو و چڕه‌وه بوو چییه؟
وه‌ڵامیش
له دیارده‌یه‌كی تر له دیارده‌كانی هاوسه‌نگی
سرووشتی سه‌ر ڕووی زه‌ویدا خۆی ئه‌بینێته‌وه،
ئه‌ویش هاوسه‌نگی تیشكیی گه‌رمیی زه‌وی
هه‌واییه.
بڕی
ئه‌و وزه گه‌رمییه‌ی خۆر كه ئه‌گاته
بنمیچی به‌رگی هه‌وای گۆی زه‌وی
بریتییه له(1.36.10)24
كیلۆ كالۆری/تاوزه/سم2/ساڵ ئه‌وه‌ش بریتیه له(2/1 ÷ 2 مليار)(5) له
كۆی وزه‌ی گه‌رمی خۆر، ئه‌گه‌ر ئه‌م وزه‌یه‌ش
ـ واته هه‌موو ئه‌و وزه‌یه‌ی خۆرـ له زه‌ریاكان و ده‌ریاكانی
زه‌وی بدات، ئه‌وه له ماوه‌ی(1,5) چركه‌دا ئه‌بن به هه‌ڵم و
به‌ته‌واوی وون ئه‌بن.
كاتێك
تیشكی خۆر(R) ئه‌گاته
سه‌ر ڕووی زه‌وی تووشی ئاڵوگۆڕی
جۆراوجۆر ئه‌بێ، له هاوكێشه‌یه‌كی هاوسهنگیشدا
ده‌رده‌كه‌وێ كه له‌م ڕه‌گه‌زانه پێك دێت:
(6)(R= D+E+C)
كۆی ئه‌و تیشكه‌ی
خۆره كه ئه‌گات به هه‌وای زه‌وی و ڕووه‌كه‌ی.R
كۆی ئه‌و تیشكهن كه
وشكایی و ئاوی زه‌ریاكان هه‌ڵی ئه‌مژن.D
كۆی ئه‌و تیشكه‌یه كه
هه‌وا هه‌ڵی ئه‌مژێ.E
كۆی ئه‌و تیشكه‌یه كه
بنمیچی هه‌واو ڕووی زه‌وی ئاوه‌ژووی ئه‌كه‌نه‌وه.C
با كه‌مێك
درێژه به‌م باسه بده‌ین
كاتێك
تیشكى خۆر(R) ئه‌گات به
بنمیچى هه‌وا، ڕاسته‌وخۆ له %31 ى ئه‌و تیشكه ئاوه‌ژوو
ئه‌بێته‌وه بۆ فه‌زای ده‌ره‌وه(C)،
له %69 ئه‌مێنێته‌وه‌و ئه‌چێته ناو به‌رگه هه‌واوه(E)، ئه‌ویش نزیكه‌ی %17 ی هه‌ڵ ئه‌مژێ،
له %52 كه‌شی واته(D)
بریتییه له كۆی ئه‌و تیشكه‌ی ڕاسته‌وخۆ
ئه‌گاته ڕووی زه‌وی و به‌سه‌ریدا بڵاوئه‌بێته‌وه،
ڕووی زه‌ویش له %4 ی لێ ئه‌داته‌وه به هه‌وا، به‌و
شێوه‌یه %48 ى تیشكه‌كه ئه‌مێنێته‌وه، له %18
ش به‌شێوه‌ی تیشكێكی كاریگه‌ری ڕووی
زه‌وی به‌ناو هه‌وادا په‌خش ئه‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌مێنێته‌وه
ئه‌كاته %30 كه دائه‌نرێ به ڕێژه‌ی فیعلی
تیشكی عهمماركراو له زه‌ویدا كه به‌شێكی به
ڕێژه‌ی له %22 ئه‌گۆڕێ
بۆ وزه‌ى گه‌رمی و ئه‌بێته هۆی به هه‌ڵم
بوونی ئاو له‌سه‌ر وشكایی و زه‌ریاكان، له %8 كه‌شی
كه ئه‌مێنێته‌وه له كارلێكردنه‌كانی
ئاڵوگۆڕی گه‌رمی و وزه‌دا له نێوان زه‌وی
و هه‌وادا سه‌رف ئه‌بێ.
به‌و
شێوه‌یه هاوسه‌نگی تیشكی وزه‌یی
ڕووی زه‌وی به‌م شێوه‌یه ده‌رئه‌كه‌وێ:
(30% -(22%
+ 8%) = 0)
ئه‌و وزه‌یه‌ش
كه ئه‌بێته مایه‌ی به هه‌ڵم بوونی ئاو به‌شێوه‌یه‌كی
كه‌مه‌ره‌یی)به پێی پله‌كانی پانی و به‌رینی)
دابه‌ش ئه‌بێ، وه‌ك له‌م خشته‌یه‌دا ده‌رئه‌كه‌وێ و به
كیلۆكالۆری/ سم2/ ساڵ ده‌خه‌مڵێنرێ:
|
پله‌كانی به‌رینی(پانی) |
0
ـ 10 |
20
ـ 30 |
40
ـ 50 |
60
ـ 70 |
80
ـ 90 |
|
وزه ك.ك |
74 |
78 |
45 |
25 |
7 |
|
تێكڕای(ناوه‌ندی)
ڕووی زه‌وی(59) |
|||||
ئه‌م وزه‌یه‌ش
واته(59) ك. كالۆری كه شێوه‌یه‌كی
تێكڕایی هه‌یه، ساڵانه بڕی(577)
هه‌زار كم3 له ئاوی سه‌ر
ڕووی زه‌وی وشكایی و زه‌ریاكان ئه‌كات به هه‌ڵم،
به پێی یاساكانی هاوسه‌نگی ئاویش كه باسمان
كرد، دووباره ئه‌و ئاوه‌ی به هه‌ڵم بووه جارێكی تر به
ته‌واوی هه‌مووی به شێوه‌ی باران بارین ئه‌گۆڕێته‌وه
بۆ ئاوی ڕۆیشتوو به بڕی(577) هه‌زار
كم3 ، ئه‌وه‌ش وه‌ك باسمانكرد پێغه‌مبه‌ری خوا پتر له 1400 ساڵ
زیاتره ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێداوین كاتێك فه‌رموویه‌تی:(ما
من عام أمطر من عام ولكن يصرفه حيث يشا‌ء..)
پرسیارێكی
تری گرنگ ئه‌وه‌یه:
بۆچی
به تێكڕایی ته‌نها(1.36.10)24 ك.كالۆری/تاوزه/سم2/ساڵ ئه‌گاته به‌رگه هه‌وای زه‌وی،
له كاتێكدا وزه‌ی گه‌رمی خۆر گه‌وره‌و مه‌زنه وه‌ك
باسكرا؟
پێم وایه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره
خۆی له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا ئه‌بینێته‌وه:(أَلَمْ
تَرَ أَنَّ اللَّهَ يُولِجُ اللَّيْلَ فِى النَّهَارِ وَيُولِجُ النَّهَارَ فِى
اللَّيْلِ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ يَجْرِي إلَى أَجَلٍ مُّسَمًّى
وَأَنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ)(لقمان: 29). واته: ئه‌وه‌تا ئه‌بینی چۆن خوای
گه‌وره شه‌و به‌ناو ڕۆژدا ئه‌كات و ڕۆژیش به‌ناو
شه‌ودا ئه‌كات، خۆر‌و مانگیشی مل كهچكردووهو هه‌موو تا
كاتێكی دیاریكراو كه له زانستی خوای گه‌وره‌دایه
له ئاسماندا مه‌له ئه‌كه‌ن ، به‌و شێوه‌یه‌ش خوای گه‌وره له
كرده‌وه‌كانتان پسپۆڕ‌و ئاگاداره.
با له‌به‌رده‌م
وشه‌ی(سخر) كه‌مێك ڕاوه‌ستین تا ماناكانی و
ڕه‌هه‌نده‌كانی بزانین:
زاناكانی
ته‌فسیر له ته‌فسیركردنی ماناكانی وشه‌ی(سخر)
مانای دیاریكراویان هێناوه(7) كه هه‌موویان
به مانای ملكه‌چبوون دێن، هه‌روه‌ها له فه‌رهه‌نگه‌كانی
زماندا به‌مانایه‌كی تریش هاتووه كه ئه‌ویش كاركردنه
به‌بێ كرێ و به‌بێ به‌رامبه‌ر، ئه‌م مانایاش له‌وه ئه‌چێ
له‌لاى هه‌موومان ئاشكرا بێت.
له
ڕاستیدا هه‌موو ئه‌و ڕاستییانه‌ی پێشتر
باسمانكرد له وشه‌ی(سخر) دا ئه‌بینرێته‌وه، خواى گه‌وره
خۆری بۆ خزمه‌تكردنی زه‌وی ملكهچكردووه به‌بێ
ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی هیچ كرێ و به‌رامبه‌رێك
به خاوه‌نی زه‌وی و ئاسمانه‌كان بده‌ن.
جا با
ئێستا بزانین ئه‌و كرداری ملكه‌چبوونه چۆن به‌ئه‌نجام گه‌یشتووه:
1ـ خوای
گه‌وره زه‌وی و خۆری له دوورییه‌كی
پێوانه‌یی و نموونه‌یدا داناوه، كه به شێوه‌یه‌كی
ناوه‌ندی نێوان خۆر‌و زه‌وی به(150 مليون كم) ده‌خه‌مڵێنرێ،
ئه‌مه‌ش بۆته هۆی:
أـ به‌ده‌ست هێنانی
ڕوناكی و وزه‌ی پێوانه‌یی گونجاو بۆ زه‌وی،
هه‌روه‌ك ئاماژه‌مان پێدا، بۆ زانیاری
زیاتریش، هه‌ساره‌ی عطارد ته‌نها(58) مل.كم له خۆره‌وه
دووره، واته به‌نزیكی حه‌وت جار ئه‌وه‌نده‌ی زه‌وی وزه‌ی گه‌رمی خۆر
ئه‌گاته عطارد، بۆیه له ڕۆژدا له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی
عطارد پله‌ی گه‌رما له(400) پله تێئه‌په‌ڕێ(8)، هه‌روه‌ها
هه‌ساره‌ی زوهره(108) مل.كم له خۆره‌وه دووره، واته به‌نزیكی
دوو جار ئه‌وه‌نده‌ی زه‌وی وزه‌ی گه‌رمی خۆر ئه‌گاته
زوهره، به‌ڵام هه‌ساره‌ی مه‌ریخ كه زیاتر له زه‌وی
ئه‌چێ(220) مل.كم له خۆره‌وه دووره، بۆیه ته‌نها له%57
ی ئه‌و وزه گه‌رمییه‌ی خۆر كه ئه‌گات به زه‌وی
ئه‌گات به مه‌ریخ، بۆیه پله‌كانی گه‌رما له مه‌ریخ
هه‌میشه له‌ژێر سفره.
ب ـ ئه‌و
دوورییه پێوانه‌ییه‌ی خۆر وای
كردووه زه‌وی له خولگه‌ی ئێستای خۆیدا
بمێنێته‌وه‌و پارێزگاری له تایبتمه‌ندییه
جیاوازه‌كانی خۆی بكات(ئاو ـ زینده‌وه‌ران ـ
بارودۆخی سروشتی نموونه‌یی)، ئه‌گه‌ر زه‌وی
له خۆره‌وه نزیكتر بووایه ئه‌وه له شێوه‌یدا
به هه‌ردوو هه‌ساره‌ی عطارد و زوهره ئه‌چوو، ئه‌گه‌ر زیاتریش
له خۆر دوورتر بووایه ئه‌وه به هه‌ساره‌ی مه‌ریخ ئه‌چوو،
له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌شدا زه‌وی ئه‌گۆڕا به زه‌وییه‌كی
تر.
ج ـ ئه‌و
دوورییه پێوانه‌ییه‌ی خۆر یارمه‌تی
ئه‌وه‌ی داوه كه مانگ وه‌ك شوێنكه‌وته‌یه‌كی زه‌وی
بمێنێته‌وه‌و له ئاكمانیدا مه‌له بكات، هه‌روه‌ك ئه‌شزانین
مانگ چرای زه‌وییه‌و ڕۆژژمێرو ساڵنامهشیهتی:(هُوَ الَّذِي جَعَلَ الشَّمْسَ ضِيَآءً وَالْقَمَرَ نُورًا
وَقَدَّرَهُ مَنَازِلَ لِتَعْلَمُواْ عَدَدَ السِّنِينَ وَالْحِسَابَ مَا خَلَقَ
اللَّهُ ذَلِكَ إلاَّ بِالْحَقِّ يُفَصِّلُ الآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ)(يونس:
5). واته: خوای په‌روه‌ردگاره ڕوناكی به
خۆر بهخشیوهوهو مانگیشی به خۆر
ڕۆشن كردۆته‌وه، مانگیش هه‌ر شه‌وه له جێگهیهكهو
به‌وه‌ش ساڵ و مانگ درووست ئه‌بێ، هه‌تا به‌هۆیه‌وه
ژماره‌ی ساڵه‌كان بزانن و حساباتی پهرستشهكانتان و مامه‌ڵه‌كردنتان
بزانن، ئه‌وانه خوای گه‌وره درووستی كردوون و دانایی
خۆی پێیان هه‌یه، به‌و شێوه‌یه
خوای گه‌وره ئایه‌ته‌كان بۆ خه‌ڵكی به‌ئاگا
راڤه ئه‌كات.
2 ـ ئه‌و دوورییه
پێوانه‌ییه‌ی خۆر‌و مانگ كاری زۆر
گرنگیان بۆ زه‌وی به ئه‌نجام گه‌یاندووه:
أـ ده‌ركه‌وتنی زه‌وی
له خولگه‌یه‌كی لاردا، هه‌روه‌ك ئه‌شزانین زه‌وی خولگه‌ی
سوڕانی به‌ده‌وری خۆیدا به به‌راورد به مه‌له‌كردنی
له ئاكمانیدا(Orbit)
ستوونی نییه، به‌ڵكو ناوكی زه‌وی به
ڕێژه‌ی(23.27) پله
لاره، ئه‌م لارییهش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه
له‌سه‌ر؛ شێوه‌ی ده‌روه‌ی زه‌وی، تایبه‌تییه
سرووشتییه‌كانی، بڕی تیشكی خۆر
كه به زه‌وی ئه‌گات، له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه:
1ـ ئه‌م پله
لاره‌ی خولگه‌ی زه‌وی گونجاوترین ڕێژه‌ی
تیشك و وزه‌ی خۆری بۆ ڕووی زه‌وی
و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ئه‌ژی دیاریكردووه، چونكه ئه‌و
وزه‌یه‌ی كه ئه‌گاته بنمیچی به‌رگه هه‌وا زۆر له‌وه
زیاتره كه زه‌وی پێویستییه‌تی به
تایبه‌تی له هێڵه پانتاییه
جوگرافییه به‌رزه‌كاندا)ناوه‌ند و جهمسهرو نیمچه جهمسهرییهكاندا).
2 ـ
لاری خولگه‌ی زه‌وی بۆته هۆی ده‌ركه‌وتنی
چوار وه‌رزه‌كه، گرنگی ئه‌و وه‌رزانه‌ش له جوگرافیادا زانراوه له
ڕووی تیشكی خۆره‌وه كه له هه‌ریه‌كه‌یاندا
گه‌رمی و شێی جیاواز به‌رهه‌م ئه‌هێنێ.
3 ـ گه‌رمی به‌شێوه‌یه‌كی كه‌مه‌ره‌یی به ڕوویی زه‌ویدا دابه‌ش بووه(9)، بۆیه كهمهرهى گه‌رم و كهمهرهى سرووشتی په‌یدابووه، كه‌مه‌ری زه‌وی)هێڵی پشتێنی) له‌وێدا تیشكی خۆر به ستوونی له ڕووی زه‌وی ئه‌دات، كه‌مه‌ری جه‌مسه‌ری ساردیش له‌وێدا تیشكی خۆر ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه كه به‌ر زه‌وی ئه‌كه‌وێ و بڕێكی كه‌م له وزه به‌و كهمهرانه ئه‌به‌خشێ، له نێوان ئه‌و دوو كهمهرهشدا كه‌مه‌رى خو